جەمال کۆچەر”پاش گەیشتی پشکی هەرێم لەلایەن بەغداوە نابێت لێبڕینی مووچە بمێنێت”

0
488

SNN

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی رایگەیاند: پاش ئەوەی بودجە پەسەندکرا پێویستە شاندی هەرێم و بەغدا دووبارە کۆببنەوە، بۆ ئەوەی میکانیزمی زیاتر و گونجاوتر دابنێن بۆ پشکی هەرێم کە پێویستە لەم مانگەوە لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵییەوە ڕەوامەنی هەرێمی کوردستان بکرێت.

کۆچەر ئەوەشی ئاماژەی بەوەشکرد: پەسەندکردنی بودجە لە سەرەتای ساڵەوە دەبێت واتا لە سەرەتای ئەمساڵی 2021وە کە چەند مانگە دەبێت ئەو بەشە بودجەیە لەلایەن بەغداوە ڕەوانە بکرێت، لە بەرامبەریشدا حکومەتی هەرێم دەبێت پابەندی تەواوی هەبێت لە ناردنی داهاتی نەوت و نیوە داهاتی خاڵە سنوورییەکان و نانەوتی.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی روونکردەوە: پشکی هەرێم لەم مانگەوە لەلایەن بەغداوە بنێردرێت نابێت لێبڕینی مووچە بمێنێت، چونکە ئەو بڕە پارەیەی لە هەرێمی کوردستانە و بەو بڕەشی لە بەغداوە دێت بە تەواوی بەشی مووچە دەکات بەبێ لێبڕین و لێشی زیادە، بۆیە ناکرێت لە ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن عێراقەوە لێبڕینی مووچەی فەرامانبەران بمێنێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this