وەزیرێکی ئێران گەیشتە بەغداو چەند گرێبەستێکی پێنج ساڵی واژوو دەکات

0
253

SNN

وەزیری کار و هاوکاری و خۆشگوزەرانی ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە گەیشتە بەغدا و چەند کۆبوونەوەیەک دەستپێدەکات و چەند گرێبەستێک واژوو دەکات لە نێوان هەردوو وڵاتدا.

محەمەد شەریعتەمدار کە وەزیری کار و هاوکاری و خۆشگوزەرانی ئێرانە، پاش گەشتنی بۆ بەغدا چەند گرێبەستێک واژوو دەکات بەتایبەتی لە گۆڕینەوەی دەستی کار لە نێوان هەردوو وڵاتدا و لەگەڵ کەسانی شارەزا، ئەم گرێبەستە بۆ ماوەی پێنج ساڵ بەردەوام دەبێت.

راگەیاندنەکانی ئێران لە سەردانەکەی محەمەد شەریع ئەوەیان ئاشکارکردووە، کە وڵاتی ئێران حەز بە هاوکاری هەماهەنگی دوولایەنەیه نێوان هەردوو وڵات دەکات دەکات ئەویش بە دروستکردنی کۆمپانیای هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵات، بۆ گەشەپێدانی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات، وا بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ وەزیری بارزگانی عێراق چاوی بە وەزیری کار و هاوکاری ئێران بکەوێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this