بە تۆمەتی کوشتنی سێ منداڵی خۆی پۆلیسی ئەمریکا ژنێکی دەستگیر کرد

0
210

SNN

پۆلیسی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا رایگەیاند “بەهۆی کوشتنی سێ منداڵی خۆی بە چەقۆ، دایکێک دەستگیر کراوە و لەژێر لێکۆڵینەوەدایە”.

تۆڕی سی بی ئێس لۆس ئەنجلس بڵاویکردووەتەوە “سێ منداڵەکە بە مردوویی لەلایەن نەنکیانەوە لە شوقەکەیان لە لۆس ئەنجلس دۆزراونەتەوە”.

میدیاکانی ئەمریکا دەڵێن “هەموو قوربانییەکان تەمەنیان لە خوار 5 ساڵانەوەیە، دوای رووداوەکەش پۆلیس ژنێکیان دەستگیر کردووە کە دایکی منداڵەکانە”.

پۆلیس رایگەیاندووە “ئەو ژنەی دەستگیر کراوە ناوی لیلیانا کاریلۆیە و بە رەگەز خەڵکی ئیسپانیایە، لە دووریی 4 کاتژمێر لە شوێنی رووداوەکەوە دەستگیر کراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، بێئەوەی هۆکارەکەی ئاشکرا بکات”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this