سەرکردەیەکی تورکمان، گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکوک رەتدەکاتەوە

0
247

SNN

ئەمڕۆ یەکشەممە، عه‌باس ئاغا جێگری سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی توركمانی له‌ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند :”هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ ته‌نانه‌ت ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غداش له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌”.

ئاماژەی بەوەشکرد”له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌کەمان واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌لای هه‌ندێك حزبی كوردی ترسی ئه‌وه‌ دروستبووه‌، كه‌ هه‌مان ڕێژه‌ی كورسییه‌كانیان له‌كه‌ركوك به‌ده‌ستنه‌هێننه‌وه‌، كه‌ پێشتر له‌ڕێگه‌ی ساخته‌كارییه‌وه‌ به‌ده‌ستیانهێناوه‌”.

به‌وته‌ی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی توركمانه‌كان ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غدا، هه‌وڵی ڕێككه‌وتنی هه‌ردوولا بدرێت بۆ گێڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان، عه‌باس ئاغا هه‌رجۆره‌ ڕێككه‌وتنێكی هه‌ولێر و به‌غدا بۆ گێڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ كه‌ركوك به‌ “زیان بۆ ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سازشی سیاسی” ناوده‌بات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this