دووبارە هێرشی ئەلیکترۆنی دەکرێتەوە سەر فەیسبووک

0
478

SNN

ئەمڕۆ یەکشەممە، جارێكی دیكە هێرشكرایەوە سەر بەشداربووانی تۆڕی فەیسبووك ئەمەش دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا زانیاری لە هەژماری زیاد لە 500 ملیۆن بەشداربووی فەیسبووك لە ژمارەی مۆبایل و ئیمەیڵ و هەندێك زانیاری دیكە دزران.

بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی دەیلی مەیڵ، جارێكی دیكە هێرشكراوەتەسەر بەشداربووانی فەیسبووك و توانراوە زانیاری دیكە لە هەژماری بەشداربووانی فەیسبووك بدزرێت.

بەپێی زانیارییەكان هێرشەكەی ئەمجارە بەكارهێندراوە بۆ دۆزینەوەی زانیاری لەسەر بەشداربووەكانی فەیسبووك كە لایكی چ پەیجێكیان كردووە، لە هەمان كاتدا توانیویانە ژمارە مۆبایلی بەشداربووان بەرن.

هێرشەكە بەجۆرێك بووە كە سەرەتا داوای ناردنی ژمارەی نهێنی “پاسۆرد” یان كردووە و رۆبۆت بەكارهێندراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this