وەزیری کارەبا: لە رەمەزاندا 19 بۆ 20 کاتژمێر کارەبا دابیندەکەین

0
478

SNN

كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە مانگی رەمەزان دا 19 بۆ 20 کاتژمێر كارەبا بە هاووڵاتیان دەدرێت.

وەزیری کارەبا بەبۆنەی نزیکبوونەوەی مانگی رەمەزان لە هەژماری فەرمی خۆی پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: ” بەپێویستی دەزانم  لەم مانگەدا  سوپاسی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا بكەم كە توانیویانە سەرەڕای مەترسییەكانی كۆرۆناو خراپی دۆخی دارایی بەوپەڕی بەرپرسیارێتی و دڵسۆزییەوە بە شێوەی ئیشكگری و 24 كاتژمێر لەخزمەتی هاوڵاتیاندا بوون، هەر بەم بۆنەیەوە هاووڵاتیانی كوردستان دڵنیا دەكەمەوە لەمانگی رەمەزاندا پێدانی كارەبای نیشتمانی ( 19-20  ) كاتژمێر دەبێت.”.

ساڵانە لە وەرزی بەهار بەهۆی کەمبوونەوەی لۆد و کەمی بەکارهێنانی ئامێرەکانی گەرمکەرەوە و ساردکەرەوە، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیاددەکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this