ئەمڕۆ کاروانێکی ديکەی ڤاکسين دەگاتە هەرێم

0
174

SNN

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: “ئەمڕۆ کاروانێکی ديکەی ڤاکسينی سينۆفارمی چينی دەگاتە هەرێمی کوردستان”.

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشکرد: “شەوی رابردوو دوو هەزار و 70 ژەمە ڤاکسينی ڤايزەر گەيشتووەتە هەرێمی کوردستان، بڕياريشە ئەمڕۆ کاروانی دووەمی ڤاکسينی سينۆفارم بگات”.

هاوکات، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند: “تا ئێستا 51%ی ئەو ڤاکسینەی گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان هاووڵاتیانی پێكوتراوه‌ و داواش لە هاووڵاتیان دەکەم خۆیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین تۆمار بکەن”.

دوێنێ کاروانی دووەمی ڤاکسینی سینۆفارمی چینی گەیشتە عێراق کە ٢٠٠ هەزار ژەمەڤاکسینە و پشکی هەرێمی کوردستانی تێدايە، ئەو وڵاتە وەک پشتوانییەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ناردوویەتی.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this