“خوێندنی ئۆنلاين لە 17ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات”

0
221
وەزارەتی پەروەردە

SNN

وەزارەتی پەروەردە بڕياريدا: “خوێندنی پۆلەکانی يەکی سەرەتایی تا 11ی ئامادەیی، بە ئۆنڵاین و بە شێوەی ئیزامی لە رۆژی 17ی ئەم مانگەوە بەردەوام بێت”.

وەزارەتی پەروەردە لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردووەتەوە: “پێش وادەی ئەنجامدانی تاقيکردنەوەکانی وەرزيی ئەگەر هەڵسەنگاندنی تەندروستی رێگەبدات خوێندنی ناو پۆل بەشێوازی تەناوب دەستپێدەکاتەوە، ئەگەر دۆخی تەندروستی رێگەينەدا لەسەر بنەمای خوێندنی ئەليکترۆنی و ئۆنلاين تاقيکردنەوەکان دەکرێت”.

دەشڵێت “لەسەر ئاستی کارگێڕی قوتابخانەکان ليژنەی سەرپەرشتيکردنی خوێندنی ئەليکترۆنی پێکدەهێنرێت کە سەرپەرشتی هاوڕێی رەخنەگر بۆ قوتابخانەکان دەکات”.

ئاماژەی بەوەشکردووە: “ئەو قۆناغانەی پەيمانگا کە وانەی پراکتيکيان هەيە دەتوانن بەپێی خشتەی تايبەت لەناو پەيمانگا بخوێنن”.

راگەيەندراوی وەزارەتی پەروەردە:

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this