ئەمریکا هۆشداری دەداتە ڕوسیا لە دوژمنايەتيکردنی ئۆکرانیا

0
320

SNN

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا هۆشداريدا لە دەرەنجامەکانی روودانی دوژمنکاریی  ڕوسیا دژی ئۆکرانیا، ئاماژەی بەوەشکرد: “واشنتن نیگەرانە سەبارەت بە پتەوکردنی هێزەکانی ڕوسیا لەسەر سنووری ئۆکرانیا“.

ئەنتۆنی بلینکن وەزيری دەرەوەی ئەمريکا رايگەياند: “هێزە ڕوسیەکان ئێستا زیاد لە هەموو کات لەسەر سنووری ئۆکرانیا بڵاوکراونەتەوە.”

وتيشی ” جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا روون و ئاشکرا وتويەتی ئەگەر هاتوو ڕوسیا بەشێوەیەکی سەرکێشانە یاخود دوژمنکارانە بجوڵێت، ئەوا لەسەری دەکەوێت، دەرەنجامی دەبێت”.

بلینکن جەختی لەوەکردەوە: ” ئەمەریکا و هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی هەمان نیگەرانییان سەبارەت بە دۆخی روسيا و ئۆکرانيا هەیە.”

ململانێی نێوان رووسيا و ئۆکرانيا لە ساڵی 2014ەوە دەستی پێکردووە بەتايبەت لەدوای خۆپيشاندانەکانی ئۆکرانيا، ناوەندی ململانیکانيان هەرێمی کريميا و دۆنباسە لە ئۆکرانيا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this