ڤاکسینی فایزەر کاریگەری لەسەر جۆرێکی کۆرۆنا نابێت

0
503

SNN

توێژینەوەیەکی ئیسرائیلی ئاشکرایکردووە: ڤاکسینی فایزەر کاریگەری لەسەر ئەو کۆرۆنا گۆڕاوە نابێت کە لە ئەفریقای باشوور بڵاوبووەتەوە.

توێژینەوەکە کە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزەوە بڵاوکراوەتەوە، پشتی بە داتاکانی 400 خۆبەخش بەستووە کە دوو ژەمی پێویستی ڤاکسینی فایزەریان وەرگرتووە و دەرکەوتووە لەشیان بەرگری بەرامبەر بە جۆرێکی کۆرۆنای گۆڕاو دروستناکات کە پێی دەوترێت کۆرۆنای ئەفریقای باشوور و ناوە زانستییەکەی B1351ە.

تا ئێستا کۆمپانیای بەرهەمهێنی ئەو جۆرە ڤاکسینە هیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی توێژینەوە ئیسرائیلییەکە نەداوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا ڤاکسینی فایزەر گەیشتە هەرێمی کوردستان، ئەوەش دوای ئەوەی ڤاکسینەکانی ئەسترازینیکا و سینۆفارم بۆ هاووڵاتیان بەکارهێندرا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this