“لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان، شاندنی هەرێم بە سەرۆکاتی قوباد تاڵەبانی وەڵامی 100 پرسیاری دایەوە”

0
376

SNN

سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند: ئێمە سەردانی پەرلەمانی کوردستانمان کردووە تا روونکردنەوەی زیاتر لەسەر بودجە بدەینە پەرلەمانتاران، کۆبوونەوەی ئەمڕۆشمان لە پەرلەمان لەسەر داوای لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان بووە، شاندی هەرێمی کوردستان تەواوی داتا و زانیاری ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی هەرێم و بەغدای بە لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان دا.

سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێم بە ڕێژەی لێبری %21 سەمیر هەورامی وتی”ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، گەر داهاتمان زیاد نەکات میکانزیمی دابەشکردنی مووچە و لێبڕینەکەی بەهەمانشێوەی مانگی رابردوو دەبێت مووچە بەو داهاتە دابەش دەکەین کە لە بەردەستماندایە، گەر بوودجە لە بەغداوەبێت ئەوا ڕێژەی لێبڕینەکە کەمتر دەکەینەوە”، .

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد “لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ 100 پرسیار ئاراستەی شاندی هەرێم کرا لە پەرلەمانی کوردستان وەڵامی تەواوی پرسیارەکان لەلایەن شاندی هەرێمەوە درایەوە، ئەوەشی روونکردنەوە، شاندی هەرێم دووبارە دەچێتەوە بەغدا و پێویستە وەفد بڕواتەوە بەغدا و بەم نزیکانە رێنماییە جێبەجێکردنی بودجە دەخرێتە بەردەم هەرێمی کوردستان”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this