پێگەی قوباد تاڵەبانی لەدوای رێککەوتنی هەرێم و بەغدا

0
387

SNN

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی شاندی دانوسانکاری هەرێم، بە وتەی بەشێک لە چاودێرانی سياسی بەو هەوڵ و تێکۆشانە کردارييانەی کە کردی لە پێناو بچڕينی پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق هێندەی ديکە پیگەی سياسی خۆی بردە پێشەوە و بە ئاشتيانەش پەيوەندی هەرێم و بەغدای گرێدايەوە.

سوربوونی قوباد تاڵەبانی وايکرد وتوێژەکان بەو ئەنجامە بگات

لەسەر پێگەی قوباد تاڵەبانی فەريد ئەسەسەرد سکرتێری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی بە SNNی راگەياند: “يەکێک لە سيفاتەکانی کەسايەتی کاک قوباد بەجۆرێکە کە بە پێچەوانەی زۆر کەسەوە دەستبەرداری ئەو ئامانجە نابێت کە هەوڵی بۆ دەدات سەرەڕای ئەو سەختيانەی دێنە بەردەمی”.

دەشڵێت “ئەو کاتەی ئێمە ئاگاداری وردەکارييەکانی رێککەوتن لەگەڵ بەغدا بووين بێئومێد دەبووين لە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا بەڵام سوربوونی قوباد تاڵەبانی وايکرد وتوێژەکان بەو ئەنجامە بگات کە دەمانويست”.

باسی لەوەشکر: “قوباد تاڵەبانی لە دڵسۆزی خۆيەوە ئەرکەکانی خۆی جێبەجێکردووە بێ گوێدانە گۆرانکاری لە پێگەی سياسی خۆيدا بەڵکو لەپێناو خەڵکی هەرێمی کوردستان هەوڵيداوە”.

لەدوای ئەنجامدانی ریککەوتنی هەرێم و بەغدا زۆرێک لە کەسايەتييە سياسييەکان باس لەوە دەکەن، لەم ساڵانەی دوايدا و بەتاەبەت دوای ريفراندۆم متمانە لەنێوان سەرکردايەتی کورد و حکومەتی عێراق نەمابوو، بەڵام قوباد تاڵەبانی ئەو متمانەيەی بنيادنايەوە”.

قوباد تاڵەبانی متمانەی گەڕاندەوە نێوان هەرێم و بەغدا

لەم چوارچێوەيەدا، شيروان ميرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی یەکێتیی بە SNNی وت “عێراقييەکان متمانەيان بە بەرپرسانی هەرێم نەمابوو، بەڵام قوباد تاڵەبانی بە پەيوەندييەکانی خۆی لەگەڵ لايەنەکانی عێراق و مانەوە لە بەغدا ئەو متمانەيەی گێڕايەوە”.

وتيشی “ئەم هەوڵانە سەرکەوتنێکی گەورە بوو، لە ئێستا و داهاتوودا کاريگەری دەبێت لەسەر کەسايەتی قوباد تاڵەبانی، چونکە ئەو سەرۆکايەتی گێڕانەوەی ئەو متمانەيە دەکات”.

باسی لەوەشکرد “رێککەوتنی هەرێم و بەغدا بە پشوودرێژی کاک قوباد و پشتيوانی هاوسەرۆکانی يەکێتی هاتە ئەنجام، سياسەتی يەکێتیش لەوبارەيەوە روون بوو کە ويستی رێککەوتنی هەبوو لەگەڵ بەغدا”.

“رێککەوتنەکە کاريگەری لەسەر کەسايەتی قوباد تاڵەبانی دەبێت”

لەلايەکی ديکەوە ریزان شێخ دلێر ئەندام پەرلەمانی عێراق لە فراکسيۆنی يەکێتی بە SNNی راگەياند: “دانوسانەکانی قوباد تاڵەبانی سەرکەوتووبووە، بە توانای خۆی هاتە ناو هۆڵی پەرلەمان و توانی قەناعەت بە لايەنە عێراقييەکان بهێنێت کە پابەند دەبن بە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە”.

باسی لەوەشکرد: “قوباد تاڵەبانی بە هەمان نەفەسی مام جەلال کاری کردووە و توانيويەتی ئيرادەيەکی بەهێز بۆخۆی دروستبکات، لەپێناو خەڵکی کوردستان تەنازولی بۆ زۆرێک لە لايەنەکان کردووە”، دەشڵێت “رێککەوتنەکە لە داهاتوودا کاريگەری بۆ خودی کەسايەتی قوباد تاڵەبانی و بۆ کورديش دەبێت”.

رۆژی 30 ئازاری ئەمساڵ پەرلەمانی عێراق دەنگی بە ياسای بودجەدا و پشکی هەرێم لە ياساکەدا جێگيرکرا، ئەوەش لەپاش ئەوەی، لە مانگی ئەيلولی ساڵی رابردووەوە سەردانەکانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا دەستی پێکردوو، لەوکاتەوە شاندەکە زياتر لە 10 جار سەردانی بەغدايان کرد و بە سەدان کاتژمێر لە کۆبوونەوەدا بوون، لە ئەنجامدا نزيکەی 13 ترليۆن دينار لە بودجەی عێراق بۆ هەرێم جێگيرکرا”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this