وەزیری تەندروستیی تورکیا: وڵاتەکەمان بە قورسترین دۆخی کۆرۆنادا تێپەڕ دەبێت

0
236
تورکیا

SNN

فەخرەدین قۆجە وەزیری تەندروستیی تورکیا دەڵێت: “لەوەتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە لە وڵاتەکەمان، هێندەی ئێستا پەرێشان نەبووین”.

وتیشی: “چەندین هۆکار هەیە کە وایکردووە دۆخمان بەم ئاقارەدا بڕوات، کە ئەوانیش هیلاکی کۆمەڵگە و داڕمانی دۆخی مەعنەوی خەڵک و دەرکەوتنی چەندین جۆری نوێی کۆرۆنایە کە زۆر بەخێرایی بڵاودەبێتەوە”.

قۆجە دەشڵێت: “جگە لە کۆرۆنای جۆری یەکەم، جۆرە بەریتانییەکەش تەنگی پێهەڵچنیوین، کە 85٪ی حاڵەتەکانی گرتووەتەوە، هاوکات 166 کەیسی نوێی ڤایرۆسی جۆری بەرازیلیمان ئاشکرا کردووە”.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو تورکیا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد لە تووشبوون بە کۆرۆنا کە بۆ یەکەمجار 55 هەزار و944 حاڵەت و 258 مردن بوو”.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی تورکیاش تائێستا 33 هەزار و 201 کەس مردوون لەوەتەی ڤایرۆسەکە ساڵی پار بۆ یەکەمجار لەو وڵاتە تەشەنەی کرد.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this