تەقينەوەيەک لە رۆژهەڵاتی بەغدا روويدا

0
233

SNN

تەقینەوەیەک لە رۆژهەڵاتی بەغدای پایتەختی عێراق روویدا، زيانی مادی لێکەوتەوە.

ميدياکانی عێراق لە زاری سەرچاوە ئەمنييەکانی ئەو شارەوە بڵاويانکردەوە: “تەقینەوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لەڕێی بۆمبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکی مەدەنییەوە روویداوە”.

ئاماژەيان بەوەشکردووە: ” لە نزیک چوارڕیانی دەوار لە شەقامی فەلەستین لە رۆژهەڵاتی شاری بەغدا روویداوە”، دەشڵێن “تەقينەوەکە تەنیا زیانی ماددی بەدوای خۆیدا هێناوە و زيانی گيانی لێ نەکەوتووەتەوە”.

تا ئێستاش هيچ لايەنێک بەرپرسيارێتی خۆی لە تەقينەوەکە رانەگەياندووە و هێزە ئەمنييەکان دەستيان بە لێکۆڵينەوە کردووە لە شوێنی رووداوەکە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this