سەرۆکی پێشووی ئێران: بە مردنی خامنەئی وڵاتەکەم هەرەسدەهێنێت

0
816

SNN

مەحمود ئەحمەدی نەژاد سەرۆکی پێشووی ئێران رایگەیاند: پێشبینی دەکەم بە مردنی خامنەئی ئێران تووشی هەرەسبێت.

ماڵپەڕی “عەسری ئێران” لە زاری عەبد ڕەزا داوەری ڕاوێژكاری پێشووی ئەحمەدی نەژادی گواستەوە كە نەژاد پێی وایە ڕژێمی كۆماری ئیسلامیی ئێران بە مردنی عەلی خامنەئی دادەڕمێت.

داوەری هەروەها ڕای گەیاندووە كە ئەحمەدی نەژاد بە شێوەیەكی بەردەوام چاودێریی تەندروستیی عەلی خامەنەیی دەكات و پێی وایە کە لەدوای خامنەئی  خۆپیشاندان و پشێوی لە وڵات دروستدەبێت، وتوشیەتی: ” ئەحمەدی نەژاد خوازیارە لە ڕوودانی دۆخێكی وەكو ڕووخانی ڕژێمی ئیسلامیدا، ببێتە ڕێبەری گۆڕانی سیاسی لە وڵاتەكە”.

مەحمود ئەحمەدی نەژاد ئێستا یەكێكە لە ئەندامانی كۆڕی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی ڕژێمی كۆماری ئیسلامیی ئێران و لە ساڵانی ڕابردووشدا ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆر بووەوە بەهۆی هەڵسوكەوتەكانی حكومەتەكەی لە ساڵانی نێوان 2005-2013دا کە بەگوێرەی رەخنەگرانی لە گەندەڵییەکی زۆرەوە تێوەگلابوون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this