بانکی ناوەندی عێراق: لە ساڵانی داهاتووشدا بەهای دۆلار بە بەرزی دەمێنێتەوە

0
520

SNN

بەرپرسی بەشی ژمێریاری لە بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند: لە ساڵانی داهاتووشدا هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار نایەت و بەهای دۆلار بە بەرزی دەمێنێتەوە.

ئیحسان شەمران لە لێدوانێکی بۆ میدیا عێراقییەکان وتی: “سندوقی دراوی نێودەوڵه‌تی ئامۆژگاریی عێراقی كردووه‌ به‌های 100 دۆلار بكات به‌ 160 هه‌زار دینار، به‌ڵام نرخی دادپه‌روه‌رانه‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌ 140 هه‌زار دینار بێت و ئه‌و نرخه‌ش له‌ ساڵانی داهاتووشدا ده‌ستكاری ناكرێت”.

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی 100 دۆلاری ئەمريکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بە 148 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەمەش بەرزترين ئاستە لە ئەمساڵ و لە سەرەتای بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە عێراقدا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this