مستەفا کازمی پيرۆزبای رەمەزان لە موسوڵمانان دەکات

0
492

SNN

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، لە پەيامیکيدا بەبۆنەی مانگی ره‌مه‌زان رايگەياند: ” مانگی ره‌مه‌زان پێگه‌ی هێزی خۆڕاگری ئیمان و گه‌وره‌یی بڕواداران به‌ ئاین و نیشتمانه‌كه‌یان ده‌سه‌لمێنێت”.

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راشیگه‌یاند، به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، هیواخوازم خودا دوباره‌ خێر و به‌ره‌كه‌ت برژێنی به‌سه‌ر گه‌لی عێراق و جیهانی ئیسلامی و مرۆڤایه‌تیدا”.

هاوکات، بە زمانی کوردی نووسيويەتی: “لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز، بەهاكانی ئەم مانگەمان بیر دەكەوێتەوە لە ئارامگرتن و زاڵبوون بەسەر لەخۆباییبون و ستەمكاری لەگەڵ دەستگرتن بە لێبوردەیی و چاكەكاری”.

دەشڵێت “رەمەزان ئارامگری باوەڕ و لێبڕانێكە لە ئیمانداران، رەمەزان پیرۆزبێت و هەموو ساڵێك بەخێر و خۆشی بێتەوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this