کۆرۆنای گۆڕاو کەمتر مەترسیدارترە لەوەی بێشبینی دەکرا

0
731

SNN

بەپێی ئەنجامى توێژینەوەکە کە گۆڤارى “لانسیت” ى تەندروستى بڵاویکردووەتەوە، داتاى 496 تووشبووى کۆرۆنا کۆکراوەتەوە کە لەدوو مانگى کۆتایی ساڵى رابردوودا براونەتە نەخۆشخانە و دەرکەوتووە کە نەوەى گۆڕاوى کۆرۆنا کەمترە مەترسیدارە لەوەى پێشبینیدەکرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، دواى بەراوردکردنى ئەنجامەکان لەناو تووشبووان بە نەوەى گۆڕاوى کۆرۆنا و نەوەکانى دیکە، توێژەران هیچ جیاوازییەکیان نەدۆزیوەتەوە لەبارەى ئەوەى تووشبووەکان نیشانەى توند لەسەریان دەرکەوتبێت، یاخود گیانیانلەدەستدابێت.

توێژەران دەڵێن، داتاکان دەریدەخەن کە توندى نیشانەکان لەلاى تووشبووانى نەوەى گۆڕاوى کۆرۆنا زۆر جیاوازى نییە لەگەڵ توندى نیشانەکان لەلاى تووشبووان بە نەوەکانى دیکە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this