وته‌بێژی رێكخراوی وزه‌ی ناووكی ئێران بریندارە

0
509

SNN

به‌هرۆز كه‌مالوه‌ندی وته‌بێژی رێكخراوی وزه‌ی ناووكی كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌هرۆز كه‌مالوه‌ندی، سەرەڕای بریندارییەکەی رایگه‌یاند: شه‌ڕی ئێران له‌گه‌ڵ دوژمناندا به‌رده‌وامه‌ و له‌ كۆتاییدا سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆ ئێرانه‌.

كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌هرۆز كه‌مالوه‌ندی پیشاندا، كه‌ برینداره‌ و له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ و له‌ دوای ئه‌و هێرشه‌ بریندار بووه‌، كه‌ كرایه‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌ی ناتانزی ناوكی ئێران، كه‌مالوه‌ندی وتیشی: تاران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجانه‌ی له‌ پێناویاندا پیشه‌سازی ناووكی دامه‌زراندووه‌ و له‌ كۆتاییشدا به‌ ئامانجی خۆی ده‌گات.

ئه‌و به‌رپرسه‌ روونیكرده‌وه‌، دوای هێرشه‌كه‌ سه‌ردانی ناتانزی كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت زیانه‌كان چین و له‌وێ چووه‌ته‌ ئه‌و تونێله‌وه‌، كه‌ له‌ قوڵایی حه‌وت مه‌تر و ھێشتا ته‌واو نه‌بوو، هه‌ر پێی خستووه‌ته‌ تونێله‌كه‌وه‌ بنمیچی تونێله‌كه‌ به‌سه‌ریدا رووخاوه‌ و بریندار بووه‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this