کەنەدا گرێبەستێکی گەورەی چەکی لەگەڵ تورکیا هەڵوەشاندەوە

0
659

SNN

بە تۆمەتی بەکارهێنانیان لە جەنگی کارەباخ، حکومەتی کەنەدا گرێبەستی فرۆشتنی تەکنەلۆژیای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەگەڵ حکومەتی تورکیا هەڵوەشاندەوە.

مارک جانرۆ وەزیری بەرگریی کەنەدا رایگەیاند”بۆ مان روون بووەتەوە کە ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی داومانەتە تورکیا لە جەنگ دژی ئەرمینیا بەکارهاتووە لەلایەن ئازەربایجانەوە لە هەرێمی کارەباخ”.

وتیشی: “ئەم رەفتارەی ئەنقەرە لەهەڵ سیاسەتی دەرەوەی کەنەدادا نایەتەوە و هاوڕا نییە لەگەڵ ئەو گەرەنتییانەی تورکیا داوێتی پێمان”.

ئااماژەی بەوەشکرد کە ترسی وڵاتەکەی و نیگەرانی خۆیان داوەتە مەولود چاوش ئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا لەوبارەیەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this