“بەشێک لەو پزیشکانەی عێراق کە کۆچیانکردووە دەیانەوێت بگەڕینەوە”

0
273

SNN

سەندیکای پزیشکانی عێراق رایگەیاند: بەشێک لەو پزیشکانەی عێراق کە لە ماوەت رابردوودا کۆچیان بۆ دەرەوەی وڵات کردووە، ئێستا خوازیارن بگەڕێنەوە وڵاتەکەی خۆیان.

جاسم عەزاوی، سەرۆکی سەندیکای پزیشکانی عێراق رایگەیاندووە: ئێمە داواکارین ئەو پزیشکانە بگەڕێنەوە و رێزی پێویستیان لێبگیرێت و ئاسایش بۆ خۆیان و کارەکانیان دابینبکرێت.

وتیشی بەشی زۆری ئەو پزیشکانەی کە کۆچیان کردووە روویان لە بەریتانیا کردووە کە ژمارەیان دەگاتە 60 هەزار پزیشکی راوێژکاری، هاوکات نزیکەی 12 هەزار پزیشکی عێراقی لە رابردوودا کۆچیان بۆ وڵاتانی دیکەی ئەوروپا و ئەمریکا و ئوسترالیا و وڵاتانی کەنداو کردووە.

ئاماژەی بەوەکرد: “عێراق ئێستا کێشەی کەمی پزیشکی راوێژکاری هەیە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this