گۆڕان و فراکسیۆنەکەی لە بەغدا شەڕیانە

0
627
لۆگۆى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان | فۆتۆ: SNN

SNN

ئێوارەی ئەمڕۆ وادەی مۆڵەتێكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق بۆ رێكخەری گشتی بزوتنەوەكە كۆتایی دێت.

لەو مۆڵەتەدا داوای كشانەوەی گۆڕان لە حكومەت ‌و هاوپەیمانێتیكردن لەگەڵ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان کراوە.

فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق نامەیەكی نوێی ئاڕاستەی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان كردووە ‌و ماوەی دوو رۆژ مۆڵەتی پێداوە وەڵام بداتەوە.

ئەندامانی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق كە ژمارەیان (5) كەسە، بەچەند مەرجێك ئامادەن دەست لە ئەندامێتی پەرلەمان بكێشنەوە‌ و بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق خۆیان كاندید نەكەنەوە دەست بە كاركردن بكەنەوە لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندا‌ و لاپەڕەیەكی نوێ لەگەڵ بزوتنەوەكەیان هەڵبدەنەوە.

مەرجەكانی فراكسیۆنی گۆڕان بۆ رێكخەری گشتی ئەمانەن:
•    بزوتنەوەی گۆڕان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بكشێتەوە.
•    بزوتنەوەی گۆڕان بگەڕێتەوە بۆناو هاوپەیمانێتی پێشتری خۆی لەگەڵ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان (كۆمەڵی دادگەریی‌و یەكگرتووی ئیسلامی)‌و هاوپەیمانێتییەكی گەورەتر لە دەرەوەی پارتی‌و یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دروست بكات.

 

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this