جەواد زەریف “ئەمریکا لە بەرامبەر ئێران تەنیا دوو رێگەی لە بەردەمدا ماوە”

0
221

SNN ​

ئەمڕۆ یەکشەممە، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف رایگه‌یاند، تیرۆری ناووكی له‌ دژی ئێران و په‌لاماردانی دامه‌زراوه‌ی ناتانز سه‌ره‌تای خولانه‌وه‌یه‌كی مه‌ترسیداره‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی وتیشی “ئه‌و خولانه‌وه‌ مه‌ترسیداره‌ كۆتایی نایه‌ت، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆتایی به‌ تیرۆری ئابووری ئیداره‌ی پێشووی له‌ دژی كۆماری ئیسلامی ئێران بهێنێت، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، جۆ بایدن و كامالا هاریسی جێگری له‌به‌رده‌م دوو رێگه‌دان، یان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ رێككه‌وتنی ناووكی 2015ی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك، یاخود به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر رێگه‌ شكستخواردووه‌كه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هۆشداری دایه‌ ئه‌مه‌ریكا و ئاشكرایكرد، كه‌ ئیداره‌ی بایدن كاتی زۆری له‌به‌رده‌مدا نییه‌ بۆ هه‌ڵگرتنی سزاكان

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this