حکومەتی هەرێم” چی لە تواناماندا بووبێت درێغیمان نەکردووە بۆ بنەماڵەی قوربانیانی ئەنفال”

0
434

SNN

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی ئەنفالدا ئەوەی خستووەتەڕوو “تا ئێستا چی لە تواناماندا بووبێت دریغیمان نەکردووە بۆ بنەماڵەی قوربانیانی ئەنفال”

جوتیار عادل لە راگەیەندراوێکدا دەشڵێت: حکومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت لە خزمەتی زیاتریان و داواکردنی ماف و قەرەبووی ماددی و مەعنەوییان لە حكومەتی فیدراڵی عێراق.

دەقی راگەیەندراوەکە:
ئەمڕۆ سی وسێ ساڵ بەسەر پاکتاو و جینۆسایدی گەلی کوردستان لە لایەن ڕژێمی لەناوچووی بەعسەوە تێدەپەڕێت کە بە چەند قۆناغێک و لە ژێر ناوی ئەنفال هەزاران کەسیان زیندەبەچاڵ کرد.

‎بۆیە لەم ڕۆژەدا سەری نەوازش بۆ شەهیدبوونی هەزاران کەس دادەنەوێنین کە ڕووبەڕووی نەگریسترین و دڕندانەترین کۆمەڵکوژی ناوچەکە و جیهان بوونەوە.

‎بە خۆشییەوە ئێستا گەلی کوردستان ماوەتەوە و دیکتاتۆر و بکەرانی ئەنفال لەنێو چوونە، ئەمەش نیشانەی زیندوویەتی نەتەوەکەمان و شکستی پیلانی دوژمنانە.

‎حكومەتی هەرێمی كوردستان تا ئێستا چی لە توانادا بووبێت دریغی نەکردووە بۆ بنەماڵەی قوربانیانی ئەنفال و بەردەوامیش دەبێت لە خزمەتی زیاتریان و داواکردنی ماف و قەرەبووی ماددی و مەعنەوییان لە حكومەتی فیدراڵی عێراق.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this