لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز بیسترا

0
154

SNN

ئەمشەو چوارشەممە، لە نزیك فرۆکەخانی نێودەوڵەتی هەولێر دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز بیستراوە، پارێزگاری هەولێریش رایگەیاند کە لێکۆلێنەوە لە تەقینەوەکەی نزیک فرۆکەخانەی هەولیر دەستی پێکردووە.

دژە تیرۆری کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە کە مووشەکێک ئاراستەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کراوە، لای خۆشییەوە پارێزگاری هەولێر ئەوەی ئاشکرا کردووە کە هێرشە مووشەکییەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، هەروەها بەهۆی هێرشەکەوە کونسوڵخانەی ئەمەریکا زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێداوە.

لای خۆشییەوە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: کە لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێدراون کە بەدواداچوون بۆ سەرچاوەی هێرشەکە بکەن، ئاماژە بەوەش دەکات کە دواتر هۆکارو شوێنی هێرشەکە ئاشکرا دەکەین.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this