نرخی نەوت بۆ سەروو 66 دۆلار بەرزبووەوە

0
209
بەهای نەوت

SNN

نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بۆ 66 دۆلار و 67 سەنت بەرزبووەوە، نەوتی خاوی ئەمريکيش بە 63 دۆلار و 19 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابورييەکان ئەمرۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت بەراورد بە دوێنێ زياتر لە دوو دۆلار بەرزبووەتەوە، نەوتی خاوی ئەمريکيش سێ دۆلاری چووەتەسەر.

لە سەرەتای مانگی ئازاردا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ سەروو 70 دۆلار بەرزبووەوە،ئەوەش يەکەمجاربوو نرخی نەوت بگاتە ئەو ئاستە لەدوای ئەوەی ساڵی رابردوو بەهۆی بلاوبوونەوەی کۆرۆناوە نرخی نەوت بەشێوەيەکی بەرچاو دابەزی، شارەزايانی ئابوری پێشبينی بوژانەوەی ئابوری جيهانيان کرد، ئەوەش بەهۆی دۆزينەوەی ڤاکسينی کۆرۆنا و گەيشتنی بە زۆرێک لە وڵاتان.

لە ئازار و نیسانی ساڵی رابردووشدا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ خوار ٢٥ دۆلار و نەوتی خاوی ئەمريکیش بۆ يەکەمجار لە مێژوودا بۆ ٣٧ دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this