لە کارگەیەکی توانەوەی ئاسن لە تانجەرۆ تەقینەوەیەک روودەدات و کوژرا و بریندار هەیە

0
706

SNN

سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە SNNی راگەیاند: بەهۆی تەقینەوەی کارگەیەکی توانەوەی ئاسن لە ناوچەی تانجەرۆ، کەسێك گیانی لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان.

وتیشی “لەکاتی ئێستادا بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراون و برینی هەندێکیان زۆر سەختە، لێکۆلێنەوەش لە شوێن و هۆکاری رووداوەکە دەستیپێکردووە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this