ناوخۆی هەرێم و عێراق: ئامانج لە هێرشەکەی هەولێر نانەوەی دووبەرەکییە

0
291

SNN

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق راگەیێندراوێکی هاوبەشیان لەبارەی هێرشەکەی سەر هەولێر بڵاوکردەوە و دەڵێن: هێرشێکی تیرۆرستی بووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: “بە فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لیژنەکانی لێکۆڵینەوە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و سزادانیان، هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر هەولێر و ناوچەکانی دیکە، هێرشی تیرۆریستین و ئامانج لێیان تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و نانەوەی دووبەرەکییە”.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق دەڵێن “هێرشەکان هەوڵێکی شکستخواردوون بۆ تێکدانی بەرەو پێشچوونەکانی ئەم دواییەی نێوان هەولێر و بەغدا بەتایبەت هەماهەنگییە ئەمنییەکان”.

هەروەها ئاماژەیان بەوەش کردووە “هەماهەنگی و هاوکارییەکان بەردەوام دەبن بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هاووڵاتییان و رووبەڕووبوونەوەی ئەوانەی دۆخی ئەمنی تێکدەدەن”.

دەوروبەری کاژێر 09:50 خولەکی شەوی رابردوو هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر نزیک بە هێزەکانی هاوپەیمانان لەو ناوچەیە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this