مالیکی: ناتوانرێت هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا بکرێت

0
267

SNN

نوری مالیکی سەرۆکى هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا دەڵێت: بەهۆی ئاڵنگارییە ئەمنییەکانەوە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ناکرێت.

مالیکی لە چاوپێكه‌وتنێكدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی شەرقییە وتی: ئاڵنگارییە ئەمنییەکانی وڵات رێگەنادەن هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت.

سه‌باره‌ت به‌و بۆچونانه‌ش كه‌ له‌ناوه‌ندی سیاسی عێراقیدا باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی بكرێت. مالیكی وتی “من دژی سه‌رپه‌رشتیكردنی هەڵبژاردنەکانم له‌لایه‌ن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە و رەتی دەکەمه‌وه‌”.

هەروەها جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و به‌توندی دژی ئه‌وه‌یه‌ هه‌ڵبژاردن دوابخرێت، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: ئەگەر گەل بیانەوێت خۆم بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران هەڵدەبژێرمەوە.

له‌سه‌ر بڕیاری مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، ڕۆژی 10ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق دیاریكراوه‌.
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this