ئێران رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ 60% بەرزکردەوە

0
329

SNN

لە تۆڵەی تەقینەوەیەک لە وێستگەی ئەتۆمی نەتەنز لە ئێران کە گوماندەکرێت ئیسرائیلی لەپشتەوەبێت، ئێران رایگەیاند رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ 60% بەرزکردووەتەوە.

حەسەن روحانی سەرۆکی ئێران رایگەیاند: “زیادکردنی رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە کاردانەوەی کارە دوژمنکارییەکانیانە”.

ئەو رێژەی پیتاندنە ئێران نزیکدەکاتەوە لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی کە ئەمە نیگەرانییەکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی زیاددەکات.

فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا کە بەشدارن لە رێککەوتنی ناوەکی 2015ی ئێران “نیگەرانی قوڵ”یان نیشاندا لەبارەی ئەو هەنگاوەی ئێران و وتیان: “لەم بارودۆخەدا ئێران هیچ پێویستییەکی بەوە نەبوو کە پیتاندنی یۆرانیۆم بگەیەنێتە ئەو ئاستە”.

هەفتەی رابردوو حکومەتی ئێران رایگەیاند: دامەزراوەیەکی ئەتۆمی لە نەتەنز هێرشکراوەتەسەری و هێرشەکەش “تیرۆرستی” بووە، ئیسرائیلیشی پێتۆمەتبارکرد، میدیای ئیسرائیلیش ئاشکرایکرد کە بەهۆی هێرشی ئەلیکترۆنیەوە بووە و زیانێکی زۆر بەر سیستمی کارەبای وێستگەکە کەوتووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this