عێراق و ئەمریکا لیژنەیەکی سەربازی هاوبەش پێکدەهێنن

0
209

SNN

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگەیاند: نزار خه‌یروڵڵا  بریکارى وەزارەتی دەرەوە و ماتیو توله‌ر باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا کۆبوونەتەوەو  له‌ باره‌ی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی سه‌ربازی ته‌كنیكی هاوبه‌ش گفتوگۆیان كرد.

لە راگەیەنراوێکدا ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، رایگه‌یاندوە: هه‌ردوولا باسیان له‌وه‌ كردووه‌، خێرا ده‌ست بكرێت به‌ كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌نجام و بڕیاره‌كانی خولی سێیه‌می گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا.

ئاماژەى بەوەشکردوە: به‌غدا و واشنتن باسیان له‌ قۆناغی نوێی هاوكاری ئه‌منی نێوانیان كردووه‌ و كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كرێت راهێنانی زیاتر به‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان بكرێت و هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كان بچنه‌ ده‌ره‌وه.

دوو هەفتە لەمەوبەر سێهەم گەڕی گفتوگۆی ستراتیجی نێوان عێراق و ئەمریکا بۆ چارەسەرکردنی پرسە ناکۆکەکان دەستیپێکردەوە و ئەمەش بووە یەکەم گفتوگۆی ستراتیجی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە ماوەی ئیدارەی بایدندا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this