“حاڵەتێکی گيانلەدەستدان بە ڤاکسينی ئەسترازينکا تۆمارکرا”

0
404

SNN

ئوستوڕاڵيا يەکەم حاڵەتی گيان لەدەستدانی بەهۆی مەينی خوێن تۆمارکرد کە پێدەچیت بەهۆی بەکارهێنانی ڤاکسينی ئەسترازينکاوە ڕويدابێت.

ئاژانسی ڕۆيتەرز بڵاويکردەوە: “لە ئوستوڕاڵيا ژنێکی تەمەن 48 ساڵ، کە لە هەشتی نيسان ڤاکسينی ئەسترازينکای وەرگرتبوو، دۆخی تەندروستی تێکچووە و توشی مەينی خوێن بووە و دواتر گيانی لەدەستداوە”.

پسپۆرانی تەندروستی ئوستوڕاڵياش هۆکاری گيانلەدەستدانی ژنەکە بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە پێدەچیت بەهۆی بەکارهێنانی ڤاکسينەکەوە روويدابێت، بۆ ئەو  مەبەستەش بەرپرسانی تەندروستی وڵاتەکە کۆبونەوەی بەپەلەيان ئەنجامداوە.

تا ئێستا بەشێکی زۆر لە وڵاتانی ئەوروپا بەکارهێنانی ڤاکسينی ئەسترازينکايان راگرتووە لەوانەش ئەڵمانيا و فەڕەنسا و دانيمارک و ئيسپانيا و ئيتاڵيا و چەندين وڵاتی ديکە ئەوەش بەهۆی ئەوەی ڤاکسينەکە بووەتە هۆی توشبوون بە حاڵەتی خوێن مەين.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this