وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی ئاسايش: ئيدانەی هێرشەکەی هەولێر دەکەين

0
137

SNN

وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی ئاسايش راگەيەندراوێکيان لەبارەی هێرشە موشەکيەکەی هەولێر بڵاوکردەوە و بە توندی ئيدانەی هێرشەکەيان کرد.

ئێوارەی ئەمرۆ هەينی لە راگەيەندراوێکدا، ئەمريکا و بەڕيتانيا و فەرەنسا و ئەڵمانيا ئيتاڵيا ئيدانەی هێرشە موشەکيەکەی هەولێريانکرد و رايانگەياند: “هێرشکردنە سەر هاوپەيمانان جێگەی قوبوڵکردن نييە”.

ئەو وڵاتانە باسيان لەوەشکردووە: “پشتگيری لێکۆڵينەوەکانی عێراق دەکەن سەبارەت بەو هێرشە موشەکييەی روويداوە”، دەشڵێن “بەردەوام دەبين لە رووبەڕووبوونەوەی داعش لە ناوچەکە”.

پێشتر، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر بڵاوکردەوە و وتی: “دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ هۆکاری تەقینەوەی ئەمشەوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، دەرکەوت هێرشەکە لەڕێگەی درۆنی TNT کراو بووە و ئاراستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لەناو فڕۆکەخانە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this