هەواڵگریی روسیا دپلۆماتکارێکی ئۆکرانیی دەستگیر دەکات

0
211

SNN

دەزگای ئاسایش و هەواڵگریی روسیا ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند “ئەلیکساندەر سۆسۆنیک کونسوڵی ئۆکرانیا لەشاری پیترسبێرگ دەستگیر کراوە کاتێک زانیاریی نهێنی لە هاووڵاتییەکی روسی وەرگرتووە”.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو کونسوڵە ئۆکرانییە لە بەرگێکی جیاوازدا خۆی وێنا کردووە و زانیاری وردی لەسەر داتا و شوێنی ئەمنیی هەستیار کۆکردووەتەوە.

ئاسایشی فیدراڵیی روسیا (FSB) رایگەیاندووە کە کارکردنی ئەو دپلۆماتکارە ئۆکرانییە ناکۆک بووە لەگەڵ هاوپیشەکانی و بەگوێرەی یاسا سزای قورس دەدرێت.

لەکاتی دەستگیر کردنیدا ئەو کونسوڵە کۆمەڵێک فایل و دۆسیەی هەستیاری لە هاووڵاتییەکی روسی وەرگرتووە کە زانیاری و نەخشە و دۆکیومێنتی نهێنیی تێدا بووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this