ئیران ناسنامەی ئەو کەسە بڵاودەکاتەوە کە هێرشی کردە سەر دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌نز

0
671

SNN

ئەمڕۆ شەممە، ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی ئێرانی بڵاویكرده‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ توانیویانه‌ ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ ئاشكرا بكه‌ن، كه‌ له‌ هێرشه‌ ئەلیکترۆنییەکەی سه‌ر دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌نزی ئه‌تۆمیی ئه‌و وڵاته‌‌.

راشیگەیاندووە “ناسنامه‌ی هێرشبه‌ره‌كه‌ی سه‌ر دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمیی نه‌ته‌نز ئاشكرا كراوه‌ و ناوی ره‌زا كه‌ریمییه‌، به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر دامه‌زراوه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌، كه‌ریمی ئێرانی جێهێشتووه‌، هەروەها، رێكاره‌ یاسایی و پێویسته‌كان بۆ ده‌ستگیركردن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌ریمی بۆ ئێران ده‌ستیانپێكردووه‌”.

به‌ر له‌ چه‌ند رۆژێك كرایه‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نز له‌ ئێران، كه‌ تاران په‌نجه‌ی تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌ی بۆ ئیسرائیل درێژكرد، هه‌فته‌ی رابردوو كۆماری ئیسلامی رایگه‌یاند، ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمیان له‌و دامه‌زراوه‌یه‌ بۆ رێژه‌ی 60% به‌رز كردووه‌ته‌وه‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this