دوای سعودییە تورکیاش مامەڵەکردن بە دراوی ئەلیکترۆنییەوە قەدەغە دەکات

0
190
بیتکۆین

SNN

بانكی ناوەندیی توركیا هۆشداری لە مەترسییەكانی مامەڵەكردن بەدراوە دیجیتاڵییەكان دەدات و جەخت دەكاتەوە، كە بەكارهێنانی ئەو دراوانە بۆ كڕین و فرۆشتنی كاڵاو خزمەتگوزراییەكان بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە.

بانكی ناوەندیی توركیا لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە: بەكارهێنانی هەموو جۆرە دراوێكی دیجیتاڵی لەپێش هەموویانەوە بیتكۆین، وەك ئامڕازێك بۆ كڕینی كاڵاو خزمەتگوزارییەكان بەشێوەی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ قەدەغەیە.

ئاماژە بەوەشکراوە، میكانیزمی كاركردنی ئەو دراوانە لەسەر هیچ جۆرە بنەمایەك رێكنەخراوان‌و لەژێر چاودێری هیچ دەسەڵاتێكی ناوەندیدانین، بانكی ناوەندیی توركیا ئەوەشی خستۆتەڕوو، بەهۆی ئەوە سەرچاوەی رێكخستنی دراوە دیجیتاڵیەكان دیارنیە، لەزۆرێك لەكارە نایاساییەكاندا ئەو دراوانە بەكاردەهێنرێت، بەبێ‌ ئەوەی مۆڵەت لەخاوەنەكەی وەربگیرێت یاخود ئاگاداربێت.

چەند رۆژێک لەمەوبەر وڵاتی سعودییەش بەشێوەیەکی فەرمی مامەڵەکردنی بە دراوی ئەلکترۆنی بیتکۆینەوە حەرامکردوو، ئاماژەی بەوەشکرد ئەم دراوە هیچ لایەنێک گەرەتی بەوەی تر نادات بۆیە مامەڵەکردن پێوەی حەمرام کرا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this