کۆمسیۆن”هەڵبژاردنی عێراق بەبێ هیچ گومانێک لەکاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێت”

0
232

SNN

ئەمڕۆ یەکشەممە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: کە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لە 10ی تشرینی یەکەم لەکاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت و بەهیچ جۆرێک دواکەوتن یاخود گەڕانەوەیەک نییە.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا کۆمسیۆنی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، کە ئەوان بەردەوامن لە هەوڵەکانی خۆیان و ئەنجامدانی ئەو رێکارە یاسای و پێویستیانەی کە هەڵبژاردن دەیەوێت پێش ئەنجامدانی، کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنەکانی 10ی تشرینی یەکەم ئاماژەی بەوەکردووە 253 حزب تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش 118 حیزب دەیەوێت بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا بکات، هەروەها 32 هاوپەیمانێتی پێکهێنراوە کە 11 دانەیان بەشداری هەڵبژاردن دەکەن.

هەر لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە 478 کەس خۆیان کاندید کردووە، لەو ژمارەیە 5 دانەیان کە پێکهاتەی ئێزدین، 8 دانەیان لە سائیبەی مەندائین، 9 دانەیان لە کوردی فەیلین.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this