روونکردنەوە لەبارەی گيانلەدەستدانی پياوەکەی هەولێر دەدرێت

0
289

SNN

نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ لە شاری هەولێر رايگەياند: “هەواڵی گيانلەدەستدانی پياوێک لە نەخۆشخانەکەمان بەهۆی دەرزی هەڵە راست نييە و نەخۆشەکە بەهۆی جەڵدەی دڵەوە گيانيلەدەستداوە”.

نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ لە راگەيەندراوێکدا بلاويکردووەتەوە: “دواى ئه وەى له چه ند په يج و سایتیک هه والى مردنى كه سێك به ناوى (جلال عزيز) له نەخۆشخانەکەمان سەنتەری  دڵ به ده رزى هه ڵە  بڵاو بووە، ئه م هه واڵە دووره له راستى و سەرلەبەری ئەم هەواڵە ڕەت دەکەینەوە”.

راشيگەياند: “ناو براو تووشى جه لته ى دڵ بوو بوو پيش دوو روژ، گەيەندرايه سه نته رى دل، قەستەرەى دڵی بۆ کرا و له ژير چاودێرى پزيشكىدا بوو،  له به ر ئەوەى بارى ته ندروستى جيگير نەبوو تووشى پەكەوتنى دل بوو، لەبەر ئەو هۆکارە گيانيلەدەستداوە، ئەوەش دوای ئەوەی هەموو چارەسەرێکی پزيشکی بۆ کراوە”.

شەوی رابردوو خانەوادەی پياوەکە رايانگەياند: “نەخۆشەکەيان تەندروستی  باشبووە، بەڵام لە نەخۆشخانە دەرزييەکی ئازارشکێنی بۆ کراوە و بەوهۆيەوە لە دوای نيو کاتژمێر گيانی لەدەستداوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this