یۆنان: ژمارەی کۆچبەرانمان 80% کەمکردووەتەوە

0
214

SNN

یۆنان دەڵێت قەیرانی کۆچی وڵاتەکەیان چارەسەرکردووە و ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە دەگەنە خاکی وڵاتەکە بەمەبەستی گەیشتنیان بە وڵاتانی ئەوروپا بە رێژەی 80% کەمیکردووە.

وەزارەتی کۆچی یۆنان لە رێگەی میدیاکانی وڵاتەکەوە ئاماری نوێی کۆچکردنی لە وڵاتەکە بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بەوەدەکات لە سەرەتای ساڵەوە تا مانگی ئازاری رابردوو، سێ هەزار و 72 کۆچبەر گەیشتوونەتە یۆنان، هەزار و 597  کۆچبەریان لە رێگەی دەریای ئیجە و رووباری ئیڤرۆسەوە بووە.

وەزارەتەکە رایگەیاندووە ژمارەی ئەو کەسانەی کە مافی پەنابەرێتییان لە یۆنان وەرگرتووە لەمساڵدا بە رێژەی 48% کەمکراوەتەوە.

وەزارەتی کۆچی یۆنان دەڵێت: “ئێمە هێشتا دڵخۆشنین بەو ئامارانەی کە هەیە و دەمانەوێت بە ئاڕاستەی کەمکردنەوەی ژمارەی کۆچبەران کارەکانمان بەردەوامبێت”.

بە گوێرەی ئامارێکی پێشتر،  کەمتر لە 60 هەزار کۆچبەر و پەناخواز لە سەرتاسەری یۆنان و دوورگەکانیدا دەژیان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this