شیروان میرزا چۆنێتى ناردنى پشکى هەرێم لەلایەن بەغداوە ئاشکرا دەکات

0
719

SNN

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند: چاوەڕوان دەکرێت وەفدێکی ھەرێم بچێتە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چۆنیەتی ڕەوانەکردنی پشکی ھەرێم و دانانى میکانیزمێک بۆ ئەو پرسە.

میرزا ئەندامى لیژنەى دارایی و پەرلەمانتارى یەکێتى ئەوەشی ئاشکراکرد: بۆ چۆنیەتی ڕەوانەکردنی پشکی ھەرێم دەبێت وەفدێکی تەکنیکی حکومەتی ھەرێم سەردانی بەغداد بکات بۆ تاوتوێکردنی میکانیزمی ڕەوانەکردنی پشکی ھەرێم، هەروەها چاوەڕوان دەکرێت تا ھەفتەی داھاتوو چۆنیەتی ناردنی پشکی ھەرێم یەکلایی بکرێتەوە و پشکی ھەرێم رەوانە بکرێت، چوونی وەفدی ھەرێم چۆنیەتی ناردنی پارەکە یەکلایی دەکاتەوە”.

رۆژى 31ی نیسان پەرلەمانى عێراق پڕۆژەى بودجەى عێراقى پەسەندکرد، دواتریش سەرۆک کۆمار واژووى لەسەر یاساکە کرد.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this