دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی باڵا بووەتە هەڕەشە بۆ سەر وەزیر و بەرپرسی تر لە هەولێر و بەغدا

0
681

SNN

پاشئەوەی رۆژی شەممەی رابردوو هێزێکی نەهێشتنی گەندەڵی چوونە سەر ماڵی جەمال کەربولی سەرۆکی حیزبی حەل و قۆڵبەستیان کرد، رەنگە راپێچکردنی ژمارەیەک وەزیری بەدوادا بێت لە هەولێر و بەغدا.

بە فەرمانی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشتر لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێنا بۆ دەستگیر کردنی ئەو بەرپرس و سەرکردە سیاسییە عێراقییانەی بە تۆمەتی گەندەڵی یان هەر تاوانێک تۆمەتبارن.

تائێستا خانەوادەی کەربولی کە سیاسییەکی سوننەیە و دەسەڵاتدارن، زیاتر لە 7 ملیۆن دۆلار بەرتیلیان داوە تا بێ تاوان لەم کەیسە بێتە دەر.

بەپێی هەندێک میدیای عێراقی باس لەوە دەکرێت کە فالح فەیاز و عیزەت شا بەندەر پارەی باش و مفتیان وەرگرتبێت لەبەرامبەر هەوڵدان بۆ ئازادکردنی جەمال کەربولی.

سەرچاوەکان باسی ئەوەشیان کردووە کە دەستگیرکردنی جەمال کەربولی بۆ داپێدانانی کەسێک دەگەڕێتەوە بە ناوی بەها جورانی کە گوایە دۆسێی گەندەڵییان هەبووە لەگەڵ جەمال و ئەحمەد کەربولی ئەو کاتەی ساڵی 2010 -2014 وەزیری پیشەسازی بووە و پارەیەکی زۆریان بەهەدەر داوە.

دەنگۆی دەستگیر کردنی محەمەد کەربولی هەیە کە ئێستا پەرلەمانتارە و برای جەمال کەربولییە، چاوەڕێدەکرێت پارێزبەندیی لەسەر هەڵبگیرێت.

بە ئامانجی بە بێتاوان ناساندنی جەمال کەربولی، فشارێکی زۆر لەسەر ئەحمەد ئەبو رەغیف سەرۆکی لیژنەی نەهێشتنی گەندەڵیی هەیە تا دۆسیەکە دابخات و خانەوادەی کەرابلە بێ سزا دەرچن بۆی.

میدیاکانی عێراق دەڵێن “گەر جەمال کەربولی و لوئەی کەربولی برازای قسە بکەن و دان بە تاوانەکانیاندا بنێن، رەنگە خەڵکی زۆر گەورە لە ئاستی وەزیر و پەرلەمانتاری پێشوو لە هەولێر و سەماوە و بەغدا تێوە بگلێن و فایلێکی گەورەی گەندەڵی لە عێراق ئاشکرا بکرێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this