هێلیکۆپتەرەکەی ناسا بە سەرکەوتویی لەسەر مەریخ نیشتەوە

0
464

SNN

ئیدارەی فڕین و بۆشاییگەریی ئاسمانی ئەمریکی (ناسا) توانی سەرکەوتوو بێت لە نیشاندنەوەی هێلیکۆپتەرێکی بچووک لەسەر رووی هەسارەی مەریخ.

ئاژانسی ناسا گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە کە تیمی سەرپەرشتیاری پرۆسەکە چەندە دڵخۆشن و دەستدەکەن بە چەپڵە لێدان و خۆشی دەربڕین.

ئەم هەلیکۆپتەرە بچووکە کە کێشەکەی 1.8 کیلۆگرامە، لە دووری زیاتر لە 278 ملیۆن کیلۆمەتر و لە بنکەیەکی ناسا لە کالیفۆرنیا نێردرایە مەریخ و لە یەکەم فڕینیدا بۆ نزیکەی 40 چرکە و بە بەرزایی 3 مەتر لە ئاسمانی مەریخ سووڕاوەتەوە.

فڕینی هێلیکۆپتەری ئینجنویتی، یەکەمین جارە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا روودەدات و بە داهێنان لە زانستی بۆشایی ئاسمان دادەنرێت.

رۆژی 20ی شووبات، ئاژانسی فڕین و بۆشاییگەریی نیشتمانیی ئەمریكا (NASA) یەکەم گالیسکەی گەڕۆکی گەیاندە سەر هەسارەی مەریخ.

هەسارەی سوور یان هەسارەی مەریخ 173 ملیۆن میل لە زەوییەوە دوورە و ئەم هەنگاوەی ناسا بە هەنگاوێکی مێژوویی زانستیی دادەنرێت لە بواری ئاسمان ناسیدا.

 

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this