سەرۆكی هەرێم نامەیەكی ئاڕاستەی نەتەوەیەكگرتووەكان کرد

0
393

SNN

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە نامەیەكدا بۆ سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان داوايکرد “نێردەكەی لە عێراق دەسەڵاتی زیاتری پێبدرێت و رۆڵی زیاتری هەبێت لە نێوەندگیریی نێوان حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی هەرێم”.

نوسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكایەتی هەرێم رایگەیاند: ” لە نامەیەکی فەرمیدا بۆ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان و هه‌ریه‌که‌ له‌ وڵاتانى ئەندام لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان چەند داواکاریییەکى ئاڕاستەی کۆمەڵگەى نێودەوڵەتی کردووە”.

ئەوەش خراوتەڕوو: “لە نامەکەدا سەرۆكی هەرێم داوا دەکات نێردەی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق دەسەڵاتی زیاتری پێبدرێت و رۆڵی زیاتری هەبێت لە نێوەندگیریی نێوان حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە تایبەتی جێبەجێکردنی مادەی 140ى دەستوور و کێشەی نەوت و دابەشکردنی داھات”.

راشيگەياندووە: “سەرۆكی هەرێم پشتگیری لە داواکارییەکەی حکومەتی فیدراڵى عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات بۆ زیاترکردنی رۆڵی نەتەوەیەکگرتووەکان لە چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان لە عێراق و دڵنیابوون لەوەی کە هەڵبژاردنەکانی مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بە باشی و دوور لە پێشێلکاری بەڕێوەبچێت”.

نێچیرڤان بارزانى داواشی كردووە: “لە دەقی پرۆژەبڕیاری نوێی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا دەربارەی عێراق، پشتگیریی فەرمیی ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى هەبێت بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان حکومەتی فیدراڵى عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی بودجە و دانوستان لەسەر تەواوى پرسە ھەڵپەسێردراوەکان، وەك سەرۆكایەتیی هەرێم ئاماژەی پێكردووە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو: “لە خاڵیکى دیکەى نامەکەیدا داوای هاوکاریی مرۆیی و پشتگیریی زیاتر دەکات بۆ ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان و باشترکردنی ژیانیان لەنێو کەمپەکاندا”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this