مووچە بە لێبڕینی 21% دابەشدەکرێت

0
317

SNN

25 مانگ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و ​بەهەمان میكانیزمی مانگەکانی پێشوو و بەلێبڕینی %21 مووچە دابەشدەکرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی SNN کە لە سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی وەریگرتووە، وەزارەتی دارایی بە نوسراوێکی فەرمی داوای لە بەرێوبەرایەتی بانکەکانی سلێمانی و هەولێر کردووە پارەکان ئامادە بکەن، چونکە دەست بە دابەشکردن دەکەن.

ئەوەشی خستەڕوو: ڕێژەی لێبڕینەکەش تا ئێستا کە بریاری لەسەر دراوە بەهەمان شێوەی مانگی پێشوو %21 بۆ فەرمانبەران و %50 بۆ پلە تایبەکان دەبێت.

هۆکارەکەشی بۆ ئەوەدەگەڕێتەوە، بەغدا تا ئێستا بەشەبودجەی ئەم مانگەی بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە لەکاتێکدا یاسای بودجە چووەتەبواری جێبەجێکردنەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this