قایمقامی سلێمانی: ناهێڵین کەم بارانی زیان بە سەوزکردنی گۆیژە بگەیەنێت

0
251

SNN

ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی رایگەیاند: لایەنە پەیوەندیدارەکان خۆیان بۆ ئەگەری وشکەساڵی ئامادە ئەکەن و رێگە نادرێت کاریگەری خراپ بکاتە سەر پرۆژەی سەوزکردنی گۆیژە دروستبکات.

ئەمرۆ قایمقامی سلێمانی لەگەڵ بەرێوبەری دارستان و جێگری سەرۆکی شارەوانی و ئاوی دەوروبەری سلێمانی و نوێنەری کۆمپانیاکانی (ئاسیاسێڵ، تانوپۆ، قەیوان و دەروازە، ماس) کۆبووەوە، ئاماژەی بەوە کرد پرۆژەی سەوزکردنی گۆیژە کە بریتییە لە سەوزکردنی (800) دۆنم، قۆناغی زۆر باشی بڕیوە.

راشیگەیاند: بابەتی گەیاندنی ئاو لە قەڵاچوالانەوە بۆ سەرەوەی گۆیژە و گەیاندنی بە هەموو بەشە سەوزکراوەکانی پرۆژەکە سەرکەوتو بووە، هەوڵیش دەدەین سەرچاوەی تری ئاو بۆ پرۆژەکە دابین بکەین.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this