سەرۆککۆماری وڵاتی چاد کوژرا

0
194

SNN

تەلەفيزيۆنی فەرمی سوپای چاد رايگەياند: “ئەمڕۆ سێشەممە ئیدریس دێبی، سەرۆککۆماری وڵاتی چاد دوای سێ دەیە حوکمڕانی و لە تەمەنی 68 ساڵیدا لە رووبەڕووبوونەوەی گرووپە چەکدارەکاندا کوژراوە”.

مردنی سەرۆککۆماری چاد بە ماوەيەکی کورت دوای راگەياندنی ئەنجامە بەراييەکانی هەڵبژاردنی ئەو وڵاتە بوو، بەپێی ئەو ئەنجامە ئيدريس دێبی بۆ خولی شەشەم لە دەسەڵاتەکەيدا دەمايەوە، ئەوەش بە بەدەستهێنانی لە80 % ی دەنگەکان.

بەپێی دەستوری وڵاتی چاد لە کاتی مردنی سەرۆککۆمار پەرلەمان و حکومەت هەڵدەوەشێتەوە، ئەنجومەنی سەربازی تا 18 مانگ حوکمی وڵات دەکات.

ئيدريس دێبی لە ساڵی 1990 بە کودەتايەکی سەربازی دەسەڵاتی گرتە دەست، هەفتەی رابردوو سەردانی سەردانی هێڵەکانی پیشەوەی سوپای کرد لەگەڵ گروپە ياخيبووەکان لەسەر سنورەکانی ليبيا.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this