كازمی بڕیاری دانانی باجی له‌سه‌ر مووچە هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

0
122

SNN

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، جێبه‌جێكردنی بڕیاری دانانی باجی له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران راگرت، كه‌ پێشتر به‌ رێنمایی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ئاراسته‌ی داموده‌زگاكان كرابوو.

سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومی به‌ ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند، مسته‌فا كازمی سەرۆک وەزيرانی عێراق بڕیاریداوه‌ كاركردن به‌و نوسراوه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی رابگرێت كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دانانی باج له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نیشنان و ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌، كار به‌و نوسراو بكرێت كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه‌ گشتاندنی بۆ داموده‌زگا و وه‌زاره‌ته‌كان پێكراوه‌.

پێشتر، عه‌لی عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی عێراق لە نوسراوێکدا بڵاويکردەوە: “داوا لە ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌كات بڕیاری دانانی باج له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ مانگی نیسانه‌وه‌ جێبه‌جێبكرێت.

هەروەها، وەزارەتی دارايی ئەوەی پشتراستکردەوە کە باجەکە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە لە چەنی خوارەوەن، ئەنجومەنی وەزيران دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی بڕيارەکەی هەيە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this