لە 65%ی دانيشتوانی عێراق هێزی کارن

0
133

SNN

وەزيری پلاندانانی عێراق رايگەياند: “فەرمانبەرانی عێراق رێژەی لە 10%ی دانيشتوانی عێراق پێکدەهێنن”، دەشڵێت “لە 65%ی دانيشتوانی عێراق لە هێزی کارن”.

خالید به‌تاڵ وه‌زیری پلاندانانی عێراق لە چاوپێککەوتنێکی تەلەفيزيۆنيدا رايگەياندووە: ” چه‌مكی دامه‌زراندن له‌ عێراق و هه‌موو جیهان جیاوازه‌، چونكه‌ پێویسته‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتویی و كارامه‌یی دابنرێت، دەبێت ئەو سيستەمە کۆنەی دامەزراندن گۆڕانکاری بەسەردابێت”.

وتيشی “ژماره‌ و ورده‌كاری ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت له‌ به‌رده‌ستدا نيیه‌، له‌كاتێكدا دوو ملیۆن و 300 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له‌ سیستمی بایۆمه‌تری تۆماركراون، ئەوەش بە ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ری وه‌همی و بندیوار”.

باسی لەوەشکرد: “لە مانگی ئابی ساڵی رابردوو عێراق لە قۆناغی دارووخانی ئابوريدا بوو”، دەشڵێت تێکڕای داهاتی تاک ساڵانە لە عێراق پێنج بۆ شەش هەزار دۆلارە”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this