ئومێد سەباح: لێبڕينی مووچە پەيوەندی بە بودجەی هەرێمەوە هەيە

0
232

SNN

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند: “لێبڕينی مووچە پەيوەندی بە بودجەی هەرێمەوە هەيە و ئەمڕۆ لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزيران هێڵە گشتييەکانی بودجە تاوتوێدەکرێت”.

ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسيدا رايگەياند: “شاندی هەرێم ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی جارێکی ديکە بگەڕێنەوە بەغدا لە هەماهەنگيداين لەگەڵ لايەنە پەيوەنديدارەکان”.

وتيشی “سەرۆکی حکومەتی هەرێم نوسراوێکی فەرمی ئاراستەی سەرۆکوەزيرانی عێراق کردووە سەبارەت بە پابەندييەکان هەرێم بۆ جێبەجێکردنی ریککەوتنەکە”.

راشيگەياند: “ئەو شاندەی دەچنە هەرێم هەمان شاندی پێشوون، ئەمجارە گفتوگۆکان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتييەکان و وەزارەتی دارايی عێراق  و هەرێم و چاودێری دارايی هەردوو حکومەت دەبێت”.

لە بارەی وەڵامی پرسياری رۆژنامەنووسان سەبارەت بە لێبڕينی مووچە بۆ ئەم مانگە ئومێد سەباح وتی لێبڕينی مووچە پەيوەندی بە بودجەی هەرێمەوە هەيە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this