لە عێراق نزیکەی 2 ملیۆن کەمئەندام هەیە

0
143

SNN

وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق دەڵیت: “ژمارەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە عێراق نزیکبووەتەوە لە 2 ملیۆن کەس و پارە و سەرچاوەیەکی وایان نییە مانگانە خۆیانی پێ بژێنن”.

عادل ریکابی دەڵێت: “تائێستا 1 ملیۆن و 750 هەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت لە عێراق تۆمارن و ژمارەکە رەنگە لەوەش زیاتر بێت”.

وتیشی: “ماف و ئیمتیازاتی خاوەن پێداویستی تایبەت لە عێراق لەگەڵ دۆخی گوزەرانیان ناگونجێت، داتایەک لەبەردەستدایە تا بەپێی رێژەی کەمئەندامی، مووچەیەکی شایستە ببڕدرێتەوە بۆ کەمئەندامان”.

ئاشکراشیکرد ئەو شایستە کەڵەکەبووانەی لەسەر خاوەن پێداویستی تایبەت هەن بۆ ساڵەکانی 2016 و 2017 و 2018 هەمووی ئامادەیە و لە نزیکترین کاتدا بیان خەرجدەکرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this